ڕووداوەکانی ناوچە داگیرکراوەکان، بەشێک لە وڵامی بەرخۆدان بە زایۆنییەکان بوو

ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: ئەو ڕووداوانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕووی دا، بەشێک لە وڵامی بەرخۆدان بە زایۆنییەکان بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدۆڵاهیان وتی: لەم مانگانەی دواییدا، کردەوەی زایۆنییەکان دژی وڵاتی ئێمە ڕوونتر و ئاشکراتر بۆتەوە گەرچی هیچکام لە رووداوە تیرۆریستییەکان و خراپەکارییەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە. بە بۆنەی هەندێ تایبەتمەندی، ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ئێمە زۆر گرینگ بوو بزانین هۆکاری ئەو ڕووداوانە بناسین و بزانین کام لایەن بەرپرسیاریەتی ئەوانە لە ئەستۆ دەگرێت.

وڵام دانەوە بە زایۆنییەکان پێویست بوو بۆ ئەوەی بە هەڵە تێنەگەن

ئەو وتیشی: زایۆنییەکان دەبوا وڵامێک وەربگرن بۆ ئەوەی بە هەڵە تێنەگەن و ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییانە لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕووی دا، بەشێک لە وڵامی بەرخۆدان بە زایۆنییەکانە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە ئاستی بەرپرسانی باڵای سەربازی، ڕا و بۆچوونی خۆیان لەم بارەوە ڕاگەیاند.

ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران توانی لە ماوەی سێ دەیە بە وشیاری و زیرەکی ڕێبەری و کەسانێکی وەکوو سەردار سولەیمانی و هاوکارەکانیان، ڕەوتێکی سیاسی-هێمنایەتی نوێ لە ناوچە بەرهەم بێنن کە ئەمڕۆ بەرەی بەرخۆدانی پێ دەڵێن. بۆ وێنە لە کاتێکدا کە ٨٠ وڵات لە سەر هەڵوەشانەوەی بیچمی سیاسی سووریا یەک دەگرن، ئێران پشتیوانی لە خەڵکی سووریا دەکات و ناهێڵێ ئەم وڵاتە وەکوو لیبی لێ بێت. هەروەها لە پەنای خەڵکی عێراقدا وەستاوە بۆ ئەوەی پێشگری لە دابەش بوونی ئەم وڵاتە بکات.

ناوبراو پێ وایە ڕژیمی زایۆنی دەیتوانی لە پشتی سنوورەکانی ئێمەوە بێت بەڵام ئەمڕۆ هاوپەیمانانی ئێمە لە پشتی سنوورەکانی ڕژیمی زایۆنین و مەبەست لەم کارەش پاراستنی هێمنایەتی وڵات و ناوچەکەیە.

ئێران وڵاتێکی کاریگەر لە ناوچە بووە و لە بڕیارە گرینگەکاندا بەشدار بووە

ئەمیر عەبدۆڵاهیان ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای گۆڕانە نوێیەکانی ساڵی ٢٠٠٣ لە عێراق، ئێران لە هەموو بوارێکدا چالاک و کاریگەر بووە و لە هەموو وتووێژ و بڕیارە گرینگ و ناوچەییەکاندا بەشدار بووە. بەشداری ئێمە لە دانوستانە سێ لایەنەکانی ئەمریکا، عێراق و ئێران لە ساڵی ٨٦ نیشاندەری کاریگەری ئێران لە ناوچەکەیە.

ناوبراو سەبارەت بە پێوەندی ئێران و عەرەبستانیش وتی: ئەم دواییانە محەمەدبن سەلمان هەندێ وتەی ئەرێنی سەبارەت بە ئێران دەربڕیوە کە دەتوانێ دەسپێکێکی باش بۆ پێوەندی گرتنی دووبارە بێت و هیوادارم ڕێبەرانی عەرەبستان شەڕخوازی و دوژمنی وەلاوە بنێن و بەرەو کردەوەی ئەرێنی و باش هەنگاو بنێن.

News Code 37140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =