گەڵاڵەی ویزای کۆچبەریی بە کوردەکانی سووریا ڕادەستی کۆنگرێس کرایەوە

دوو نوێنەری کۆنگرەی ئەمریکا گەڵاڵەی پێشکەش کردنی ویزا بە کوردەکانی سووریا کە لە شەڕی داعش یارمەتی ئەو وڵاتەیان دابوو، رادەستی کۆنگرێس کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی گۆڤاری law360 جەیسۆن کرو و مایکل واڵتس، گەڵاڵەی پێشکەش کردنی ویزا بە کوردەکانی سووریایان ڕادەستی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە مەبەست لەم گەڵاڵە پشتیوانی کردنی ئەو کەسانەیە کە لە شەڕی داعشدا یارمەتی ئەمریکایان داوە.

ئەم گەڵاڵەیە کە لە لایەن هەردوو حیزبی کۆماریخواز و دیموکراتەوە پێشکەش کراوە، دەیەوێ ویزای کۆچ کردن پێشکەشی ئەو بنەماڵانە بکات کە لە شەڕ دژی داعش یارمەتی ئەمریکایان داوە.

ئەو نوێنەرانەی کە ئەم گەڵاڵەیان پێشکەش کردووە، مەبەستیان پشتیوانی لە کوردەکانی سووریا و بنەماڵەکانیانە و ئەمەش بەشێک لە بەرنامەی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ١٠ ساڵەی سووریایە.

News Code 37061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha