ئێران بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە قبووڵ ناکات/کەنداوی فارس ماڵی ئێمەیە

سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگری نەتەوەیی ئێران وتی: هەمووان ئەبێ بزانن کە بە هیچ لەونێک کۆماری ئیسلامی بوونی سەربازی و تەنانەت ناسەربازی ئیسرائیل لە ناوچەکە تەحەمول ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد وەحیدی سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگری نەتەوەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کەنداوی فارس ماڵی ئێمەیە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: باس کردن لەسەر کەنداوی فارس گرینگایەتی تایبەتی هەیە.

ناوبراو درێژەی دا: کەنداوی فارس ماڵی ئێمەیە و بە هیچ لەونێک ئامادە بین ئاسایشی بکەوێتە مەترسییەوە، ئەمە ناوچەی ئێمەیە و دەفرایەتی زۆری هەیە کە دەتوانرێت بە هاوکارییەوە لە ئەو بەستێنە کەڵکوەربگرین.

سەرۆکی زانکۆی باڵای بەرگری نەتەوەیی بە ئاماژە بە دەستێوەردانە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس وتی: بە دروست کردنی ئاژاوە و دژایەتی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بوونەتە هۆی ئەوەی کە دۆخەکە بۆ هاوکاری بە باشی نەچێتە پێشەوە. ئێمە ئەبێ بە پەرەپێدانی هاوکارییەکان و دابین کردنی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە بەستێنەکانی ناوچەکە کەڵکوەربگرین و زۆر لایەن هەوڵ دەدەن ناوچەکە بکەنە ناوەندی بۆمب و چەک لە حاڵێکدا ئەو هەموو چەکە لە ئێرە پێویست نییە و ناوچەکەی ئێمە دەفرایەتی ئەو هەموو چەکەی نییە. ئەو سیاسەتانە بۆ ناوچەی ئێمە زۆر مەترسیدارە و ناوچەکەی کردووەتە هوماری چەک و چۆڵ.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی هەندێک وڵاتەکان بۆ هەبوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە وتی: ئیسرائیل پێی ناوەتە هەر کوێ بووەتە هۆی ئاژاوە و نائارامی و تا ئێستاش هەر ئاوا بووە و هاتنیانیش بۆ ناوچەکە بە دڵنیاییەوە زیانی هەیە. هەوڵەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ هێنانی ئیسرائیل بۆ ناوچەکەش ئیدانە دەکەین.

سەردار وەحیدی وتیشی: هەمووان ئەبێ بزانن کە ژە هیچ لەونێک کۆماری ئیسلامی ئێران نە بوونی سەربازی و نە ناسەربازیی ئیسرائیل لە ناوچەکە تەحەمول ناکات چونکوو بوونی ئەوان هاندەرانەیە و ناوچەکە تووشی پرسی پەراوێزی دەکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆماری ئیاسلامی ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریزم وتی: ئەگەر گیانفیداییەکانی سەردار شەهید سولەیمانی نەبوایە ، ئەمڕۆ دۆخی ناوچەکە جۆرێکی دیکە بوو بەڵام سەردار سولەیمانی توانی ئەو پیلانانە پووچەڵ بکاتەوە و شکستیان بدات و هەمووان ئەبێ ئەوە بزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێزەوە لە ئاسایشی ناوچەکە بەرگری دەکات.

News Code 37054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =