بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند: بریاره سبه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی هه‌ولێر بکات.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ئێران وه‌ک دراوسێیه‌ک له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی دێرینی هه‌یه و "به گه‌رمی پێشوازی له به‌ڕێزیان ده‌کرێت و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت".
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه زه‌ریف وه‌زیر و دیپلۆماتکارێکی به‌ئه‌زموون و بابه‌تییانه سه‌یری بارودۆخه‌کان ده‌کات، "بێگومان کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرنگ هه‌ن، که له‌و دیدار و کۆبوونه‌وانه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
Your Comment