بە پێی هەواڵی مێهر، تەیب تەمەل سەبارەت بە ئەشکەنجەی کۆڵبەرە ئێرانییەکان پرسیارێکی لە وەزیری ناوخۆ کرد و خوازیاری وڵام دانەوە سەبارەت بەم ڕووداوەیە.
تەیب تەمەل نوێنەری وان ئەم پرسیارەی لە وەزیری ناوخۆ کرد: "ئایا ئەشکەنجەی کۆڵبەرە ئێرانییەکان ڕاستە؟ گەر ڕاست نییە بکەرەکانی ئەم ڕووداوە کێن؟ ئایا ڕەوتی دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوەی بکەران دەستی پێ کردووە؟"
سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی بەم پرسیارە نەبووە.
لەم ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری کوردی ئێرانی لە ناوچەی چاڵدران دەستبەسەر کران و بە پێی هەواڵەکان بە توندی ئەشکەنجە کراون کە یەکێکیان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی خۆی لە دەست داوە.
Your Comment