بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر محەمەد شاهوەیسی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ژەمی دووهمەی ڤاکسنی کۆرۆنا بە کۆتایی هاتنی ژەمی یەکەم دەکوترێت، وتی: بە پێی لیستێک کە شارەوانی بانە دایوە 38 ژینگەوان کە زیاترین کاریان لەگەڵ مادەی چڵکی و ئالوودەکان هنەیە، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
شاهوەیسی وتی: تا ئێستا هەزار و 240 ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا هێنراوەتە شاری بانە و 919 ژەمی کوتراوە کە لە ئەو ژمارەیە 305 کەسیان ژەمی دووژەمیشی وەرگرتووە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پێکوتەی کۆرۆنا لە توند بوونی نەخۆشی و مەرگی کەسەکان ڕێگری دەکات، درێژەی دا: لە ڕۆژانی داهاتوو ڤاکسینی ئاسترازنیکا دێتە ناو ئێران کە بە ڕیزەوە ئەندامانی ئیدارەی نەژیارڤانی، گیانبازان و کادیری دەرمان دەکوترێن.
Your Comment