بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر مستەفا قانعی سەبارەت بە دوایی دۆخی ڤاکسینە ئێرانییەکانی بەرهەمی ناوخۆ و هابوەش لەگەل وڵاتانی دیکە بە وتنی ئەوەی کە ڤاکسینی ئیرانی " کۆڤۆ ئێران" تا کۆتاییەکانی جۆزەردان و ڤاکسینی ڕازی و فەخرا کۆتاییەکانی خەرمانان بەرهەم دەهێندرێن، وتی: ڤاکسینی ئەنیستیتۆی پاستۆریش کە هاوبەش لەگەڵ کۆبایە لە مانگی خەرمانان بەرهەم دێت.
قانعی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینە ئێرانییەکان لە کۆتاییەکانی خەرمانان دەست پێدەکات، وتی: لە بەشی هاوکارییە دەرەکییەکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆناش بڕیارە پێکوتەی هاوبەش لەگەڵ سپۆتنیک لەسەر بەرهەمهێنانی چوار ملیۆن ژەممان هەبێت کە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی لەو بارەوە لەگەل سپۆتنیک هاوکار دەکات.
نابوراو سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ ژاپۆنیش وتی: هەروەها بڕیارە ڤاکسینی کۆرۆنای هاوبەش لەگەڵ ژاپۆنیش لە رێککەوتنێکدا واژۆ بکرێت کە هێشتا قۆناغە سەرەکییەکانی تێنەپەڕێندراوە.
بۆچوونی ئێوە