کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاسایش و سەقامگیری عێراقی بەشێک لە ئاسایشی ئێران و ناوچەکە وەسف کرد و وتی: بۆ پاڵپشتی لە وڵاتی دۆست و برادەرمان عێراق لە هیچ یارمەتییەک درێغ ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە دەربڕینی نیگەرانی توند لە ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە عێراق ڕایگەیاند: ئێران بەردەوام پاڵپشتی کردووە کە ئاسایش، سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەر هەوڵێکش دژی ئەو بنەماگەلە، ئیدانە دەکات.

خەتیب زادە زیادی کرد:عێراق لە ڕێگای گەشەی ناوخۆیی و ڕۆڵگێڕانی چالاک لە ناوچەکە هەنگاو دەنێت بەڵام هەندێک لایەن بە تەقینەوە، هەوڵی تیرۆریستی، نائەمنی و قەیران بەدوای ڕێگری لە بەدی هاتنی ئەو ئامانجانە لە عێراقن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران پێی وایە عێراق بە پێی بەستێنێک کە هەیەتی دەتوانێت لە قەیرانەکان بپەڕێتەوە، جەختی کرد: ئاسیاش و سەقامگیری عێراق بەشێکی جودا نەکراوی ئاسایش و سەقامگیری ئێران و ناوچە دەزانین و لە پاڵپشتی و پشتیوانی لە وڵاتی دۆست و برادەرمان عێراق هیچ یارمەتیەک درێغ ناکەین.

News Code 36864

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =