بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئەلتاجەی عێراق، بنکەی سەربازانی ئەمریکا لە دەیرەزوور کرایە ئامانجی هێرشێ مووشەکی.
بە گویرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەلتاجە ڕایگەیادن کە چەند مووشەک بنکەی ئەمریکا لە نزیکی شەریکەی گازی کۆنیکۆ لە دەڤەری باکووری دەیرەزووریان کردە ئامانج.
بەهۆی ئەو هێرشەوە چەند سەربازی ئەمریکی بە توندی بریندار بوون. مێدیاکان ڕایانگەیاند کە برینداربووەکان ئەو هێرشە گواستراونەتەوە بع نەخۆشخانە.
ئەو بنکەیە لە ڕاستیدا ناوەندی سەرەکی چەکدارانی ئەمریکی دێتە ئەژمار کە کاری سەرەکیان دزینی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریایە.
Your Comment