بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 321 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 65 هەزار و 680 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 168 هەزار و 872 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 749 هەزار و 41 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە