بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی حسێن سەهریوەر لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر تەوەرە گرینگەکانی پەیمانی هاوکاری لەگەڵ عێراقی بەم شێوەیە شی کردەوە: گەشەی هاوکاریی هاوبەشی دوو وڵاتەکە لە بواری پەروەردەی تەکنیکی و حیرفەیی، داهێنانی کار و دروست کردنی هەلی کار، بیمە و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی. گۆڕینەوەی ئەزموونەکان لە بواری کار و داهاتووی کار پیەکێکی دیکە لە تەوەری گفتوگۆکان بووە
ناوبراو زیادی کرد: لە بەشی گۆڕینەوەی هێزی کاری لێزان بڕیار درا لە پێوەندی لەگەڵ شێوەی چاوەدێری بەسەر دامەزراوەکانی دۆزینەوەی کاری کەرتی تایبەت، ڕاوێژکاری کار و .. و هەروەها لە بواری گۆڕینەوەی هێزی کار لە بواری تایبەتیش بڕیاری هاوکاری درا.
شەهریوەر وتیشی: یەکمایەتی ئێمە کار لەگەڵ 15 وڵاتی دراوسییە کە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ وڵاتی ڕووسیا پەیمانی هاوشێوەمان واژۆ کرد. هەروەها ئەمساڵیش لەگەڵ بوڵگاریا پەیمانی هاوکاری هاوبەشمان هەبوو.
بەرپرسی گشتی کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی کار ڕاشیگەیاند: پەیمانی هاوکاری لەگەڵ 12 وڵاتی دراوسێ وەکوو تورکەمەنستان، تاجیکستان، قرقیزستان، قەزاقستان و... یش ئامادە کراوە و لەگەڵ وڵاتەکانیش ڕێککەوتن کراوە بەڵام بەهۆی سنوورە کۆرۆناییەکان هێشتا واژۆ نەکراوە.
Your Comment