AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٦ ٠٨:٤٨

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی:

ئێران کارە سەرەتاییەکانی پیتاندنی 60 لەسەدیی ئەنجام داوە

ئێران کارە سەرەتاییەکانی پیتاندنی 60 لەسەدیی ئەنجام داوە

چاوەدێرانی چالاکییە ناڤۆکییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئێران کارە سەرەتاییەکانی پیتاندنی 60 لەسەدیی لە بنکەی ناڤۆکی نەتەنز تەواو کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئێران کارە سەرەتاییەکانی دەسپێکی پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدیی لە وزەخانەی ڕوزمینی لە نەتەنز تەواو کردووە و دەیەوێت 1.024 سانتریفیوزی «IR-1» بە دامەزراوەکانی ژێرزەوینی نەتەنز زیاد بکات.

ئەو بنکەیەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە گازی هگزافلورایدی ئۆرانیۆم کە فۆرمێک لە زیاد کردنی ئۆرانیۆم بە سانترفیوزەکان بۆ پیتاندندە، ڕایگەیاند: ئاژانس ئەمڕۆ پشت ڕاستی کردەوە کە ئێران تا ڕادەیەک بەستێنی بۆ دەسپێکی بەرهەمهێنانی هگزۆفلۆرایدی ئۆرانیۆمیلە وزەخانەی نەتەنز تەواو کردووە.

شیاوی باسە، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە کە سەفەرەی کردووە، دوێنێ سێشەممە لە دەسپێکی پیتاندنی 60 لەسەدی لەلایەن ئێرانەوە هەواڵی دا.

News ID 36832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha