ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشنیارێکی نوێ بە ئێران داوە

مێدیایەکی ڕۆژاوایی لە ئاراستە کردنی پێشنیاری نوێ و جیدی لەلایەن ئەمریکاوە بە ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەڕەنسا بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمریکی پاگەندەی کرد: واشنتۆن لە گفتوگۆکانی ڤیەنا ئادیای زۆر جیدیی سەبارەت بە چۆنیەتی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئاراستەی ئێران کردووە بەڵام چاوەڕوانە تارانیش بە شێوەی جیدی بێتە مەیدان.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی پاگەندەی کرد: گرووپی ئەمریکا ئایدیایەکی زۆر جیدیی هێناوەتە ئاراوە و بۆ گەڕانەوە بۆ سەر بەڵینە نەڤۆکییەکان جیدی بوونی خۆیی نیشان داوە، ئەگەر ئێرانیش بگەرێتەوە سەر بەڵێنەکانی.

بەرپرسەکەی ئەمریکا زیادی کرد: ئەمریکا چاوەڕوانی وەڵامی ئێرانە. ئێمە نیشانەگەلێکمان بینی بەڵام دڵنیا نین. هێشتا ئەو پرسیارە لە ئارادایە کە ئایا ئێران دەیەوێت ئەوەی کە ئەمریکا دەڵێیتی ئەنجامی بدات و بگەڕێتەوە سەر بەڵێنە ناڤۆکییەکانی.

News Code 36747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =