AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٢٠ ١٤:٣٥

سەرۆک کۆماری ئێران:

قەدەغەی سەرانسەری لە هەموو شارەکانی ئێران بۆ ماوەی دە ڕۆژ

قەدەغەی سەرانسەری لە هەموو شارەکانی ئێران بۆ ماوەی دە ڕۆژ

سەرۆک کۆماری ئێران لە 10 ڕۆژ سنووردارێتی لە شارە سوورەکان هەواڵی دا و وتی: ئەم سنووردار کردنەوە لە ڕۆژی شەمەوە جێبەجێ دەکرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە بەرچاو نەگرتنی خاڵە تەندروستییەکانی هۆکاری زۆر بوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زانی و وتی: باشترین و کاریگەرترین ڕێگای بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا، پاراستن و ڕەچاو کردنی خاڵە تەندروستییەکان، بەرگری لە کۆبوونەوە و میوانییە و هەموو خەڵک دەبێ ئەم خاڵانە لە بەرچاو بگرن.

لە دانیشتنی بنکەی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا داکۆکی کرایە سەر چاودێری ورد لە سەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی خاڵە تەندروستییەکان و هەروەها بڕیارە گەر کەسێک ئەو خاڵانەی لە بەرچاو نەگرت، سزا بدرێت.

هەروەها پێشنیار کرا وەزارەتی ڕێگا و بان بە هاوکاری لە گەڵ مانگی سوور، بە زۆرکردنەوەی دەفرایەتی هێزەکان و جیهازات، هاتوچۆ لە سنوورەکانەوە کۆنترۆل بکرێت و ئیزنی پێشێل کردنی خاڵە تەندروستییەکان نەدرێت.

بە پێی بڕیاری ئەم بنکەیە، لە ڕۆژی شەمەوە لە هەموو ئەو شارانەی لە دۆخی سوور دان، 10 ڕۆژ سنووردار کردنەوە جێبەجێ دەکرێت و دیکەی شارەکانیش پێویستە پرۆتۆکۆلەکان لە بەرچاو بگرن.

 

News ID 36739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha