بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیبراهیم زارعی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ڕێکخستنی بژێوی ژیانی ژنانی سنوورنشین ڕایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتەکان و جەختی فەرمانداری مەریوان، هەبوونی 150 ژنی کۆڵبەر ڕاستە نییە و درۆی مێدیا بیانییەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: نکۆڵی لە ژیانی سەختی خەڵک و بەتایبەتی هەندێک بنەماڵەی ناوچە سنوورییەکان ناکەین و لە ئەم پێوەندیەدا ئەرکمانە کە دۆخی بنەماڵە خاوەن پێداوسیتییەکان و بەتایبەتی ژنانی سەرپەرشتی بنەماڵە لە ناوچە سنوورییەکان کە داهاتیان نییە، شوێنگیری بکەین.
جێگری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەمنیەتی پارێزگاری کوردستان وتیشی: دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان هەوڵ فێر کردنی پیشە و دروست کردنی هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان دەدەن بەڵام لە درێژەدا پلانێکیان بۆ فرۆشی بەرهەمەکانی سنوورنشینان نییە و ئەوە خاڵێکی لاوازییە و ئەبێ چاکسازی بۆ بکرێت.
زارعی جەختی کرد: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو بنکە حکومی و دەزگا پێوەندیدارەکان ئەبێ گەڵاڵەیەکی تەواو و گشتگیر بۆ ڕێکخستنی بژێوی ژیانی ژنان لە ناوچە سنوورییەکان ئاراستە بکەن.
بۆچوونی ئێوە