AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١١ ٢٠:٢٣

سەید حەسەن نەسروڵا:

بەرپرسانی سعوودی شەڕ و گەمارۆی یەمەن کۆتایی پێبێنێت

بەرپرسانی سعوودی شەڕ و گەمارۆی یەمەن کۆتایی پێبێنێت

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەرەڕای بە بێ ئەنجام زانینی گەڵاڵەی فریودەرانەی ڕیاز سەبارەت بە یەمەن روو لە بەرپرسانی عەرەبستان وتی: کاتی خۆتان بە فیڕۆ نەدەن و شەڕ و گەمارۆی یەمەن کۆتایی پێبێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەید حەسەن نەسرۆڵا لە وتەدانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: سەرەتا سەرەخۆشی خۆم ئاراستە دەکەم بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد ئەلزەین .

زۆرێک هەوڵ دەدەن شەڕی ناوچەکە بە شەڕی شیعە و سوننە نیشان بدەن

نەسرۆڵا زیادی کرد: کردنە ئامانجی سووریا بە هۆی فەلەستین و بەرخۆدانەوە بوو و شێخ ئەحمەد ئەمەی باش دەزانی  و دژی کردەوەکانی ڕژێمی بەحرەین و شەڕی یەمەن بوو ئەگەری زۆر گوشاریان دەخستە سەری.

وتیشی: شێخ ئەحمەد زەین لە دەستی ئەو زانایانە بوو کە درۆ و جووڵەی  فریودەرانە سەبارەت بە مەزەبی بوونی شەڕ لە یەمەنی ئاشکرا کرد. ئەم دواییانە دژوارترین قۆناغی ژیانی سیاسی شێخ زەین و زانایانی بەرخۆدان بوو. هەڵوێستەکانی ئەوان و زانایانی وەک ئەوان گرینگایەتی زۆری هەیە.

ئەوەشی وت کە زۆرێک زانا بوون کە ڕۆڵی مێژووییان بوو لە ڕیشەکێش کردنی پیلانەکانی ئەو وڵاتانەی کە پیلانگێرن. زۆرێک هەوڵیان دا کە گۆڕانکارییەکان لە سووریا، یەمەن، عێراق، لوبنان و هەندێ ناوچەی دیکە بەرەو لای فیتنەی سوننە و شیعە ڕادەکێشن.

عەرەبستان کۆتایی بە شەڕ و گەمارۆی یەمەن بێنێت

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: شەڕی میدیایی و سیاسی نوێ دژی گەلی ستەم لێکراوی یەمەن کەوتووەتەڕی و وا نیشان دەدرێت کە سعوودییەکان دەیانەوێت شەڕی یەمەن بوەستێت بەڵام ئەنساروڵا دژی ئەوەیە. ئەوەی سەبارەت بە یەمەن باس دەکرێت، وەستاندنی شەڕ نییە بەڵکوو ئاگربڕە و ئەوەی کە گەمارۆی بەندەر و فڕۆکەخانەکان و ڕێڕەوەکانی یەمەن  بەردەوامە.

ڕایگەیاند: ئەوە فریوەکارییە، فریوێکی گەورەیە کە نە عەبدولمالک حەوسی ، نە ئەنساروڵا، نە زانایانی یەمەن و نە منداڵانیش بڕوایان پێ نییە. یەمەنییەکان لە لە بەرخۆدان و سیاسەتدا بەتوانان و سعوودییەکان و ئەمریکاییەکان کاتی خۆیان بە فیرۆ دەدەن  بە تایبەت کە دەزانن یەمەنییەکانیان فریو ناخوەن.

مامەڵەی سەدە دژی گەلی فەلەستین پووچەڵ کرایەوە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد: بەرخۆدانی گەلی فەلەستین بووە هۆی پووچەڵ بوونەوەی مامەڵەی سەدە و دایڕزاند. یەکێک لە هێڵەکانی مامەڵەی سەدە کە ترامپ بوو بە بەرخۆدانی گەلی فەلەستین لە ناوچوو. هێڵی دووەم نەتانیاهۆ بوو کە دۆخێکی دژواری هەیە و دۆخی قەیراناویی ناوخۆیی ئەوان نیشانەیە.

 داڕمانی ئەمریکا

 سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕاشیگەیاند: داخوایی ئێمە ئەوەیە کە چاوەڕوانی ئەمریکا ، جیهان و گۆڕانکارییەکان نەبن و ڕوو بهێننە گفتوگۆی ناوخۆیی و ناوچەیی بۆ چارەسەریی کێشەکان. ئەمریکا ڕوو لە داڕمانە و بەرەی بەرخۆدان سەردەکەوێت.

ئەمریکا کەوتووەتە لێژایی و ئەوەی کە ئێران لە ژێر گوشاری زۆرینەی ترامپدا نەیدا لە سەروبەندی تێپەڕبوونی لە گەمارۆکان هەرگیز نایدات.

News ID 36614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha