بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، ناجی سەعیدی لەو بارەوە وتی: فراکسیۆنەکانی مەجلیس، چەند دەستەن، هەندێکیان بەتواوەتی دژی یاسای بودجەن و ئامانجی ئەوان بە پێی ڕوانگەی سیاسیان پەسەند نەبوونی بودجەیە و دژی پەسەند کرانی بودجەن و نایانەوێت پەسەند بکرێت.
سەعیدی زیادی کرد: هەندێک لایەنیش هەوڵ دەدەن بە زیاد کردنی هەندێک مادە دوای پەسەند کردنی بودجە لە کۆمیسیۆنی ئابووری و پێشکەش کردنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەمپەر بخەنە سەر رێگای پەسەند کرانی بودجە و ئێمەش ڕەتی دەکەینەوە و ئیزنی ئاوەها کارێک نادەین.
ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمان وتیشی: ئێستا دانوستان ئازادە و دوای ئەوە، بە زۆرینەی دەنگ بودجە پەسەند دەکەین و ئیزنی گۆڕانی تەنانەت یەک وشەشی نادەین. هەروەها بە ئامانجی ڕێگری لە قەرز کردن و وەرگرتنی قەرز لە دەرەوە، نرخی نەوت لە بودجە بۆ 46 دۆلار کەم دەبێتەوە.
Your Comment