AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١١ ٠٨:٢٣

سەرۆکی پارتی DEVA:

حکومەت دەبێ بەبۆنەی ستەم لە زمانی کوردی داوای لێبوردن بکات

حکومەت دەبێ بەبۆنەی ستەم لە زمانی کوردی داوای لێبوردن بکات

عەلی باباجان سەرۆکی پارتی DEVA داوای لە حکومەتی ئەردۆغان کرد تا بەبۆنەی ستەم لە زمانی کوردی داوای لێبوردن بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیمۆکراسی و پێشکەوتنی تورکیا DEVAلە یەکەم کۆنگرەی پارێزگایی حەککاری لێدوانی دا. ب

باباجان بە ڕەخنە لە ڕوانگەی حکومەت سەبارەت بە زمانی کوردی وتی: من پێشنیارێکم بۆ دەسەڵات هەیە. لەسەر تابلۆ بانگەشەییەکان لە ناو شار بنووسن داوای لێبوردن دەکەین. بۆ ئەوەی کە غەدرمان لە خەڵک کرد و مافیانمان خستە ژێر پێ داوای لێبوردن بکەن. بۆ ئەوەی کە زمانی کوردیتان کردووەتە زمانێک کە کەس لێی تێناگات داوای لێبوردن بکەن. داوای لێبوردن بکەن لە نەتەوەیەک کە بە بۆنەی بریارە تاک لایەنەکانی ئێوەوە هەژارتر بوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیمۆکراتی گەلان(هەدەپە) وتی: ئەوان لەگەڵ بڕوای خەڵک چیان کرد؟ دەنگی شەش ملیۆن کەس کە دووهەم پارتی ئۆپۆزیسیۆنی وڵات پێک دەهێنێت پشت گوێ خست. هیچ کارێک ناکەن بۆ کۆتایی هاتنی ئاڵۆزی. پارتەکە هەڵناوەشێتەوە.

News ID 36601

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha