ئەمساڵ  لە گوندەکانی کوردستان ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە ناچێت

پارێزگاری کوردستان و لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا داوایان کرد کە ئەمساڵ لە گوندەکانی کوردستان ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە نەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چەند ساڵی ڕابردوودا خەڵکی زۆربەی گوندەکان لە پارێزگای کوردستان هەر لە یەک مانگ پێش نەورۆزەوە بەرنامەیان دادەڕشت بۆ بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز.

لە ئەو بەرنامەگەلەدا خەڵکی زۆر کۆ دەبوونەوە و ژن و پیاو بە جلی کوردییەوە شاییان دەگێڕا و ئایتمگەلێک وەکوو شێعر خوێندنەوە، گۆرانی، چیرۆکی کۆن و هەڵپەڕکێ بەڕێوە دەچوون.

بەڵام ئەمە دوو ساڵە کە پەتای کۆرۆنا لە هەموو جیهان تەشەنەی کردووە و خۆی بووەتە لەمپەرێک بۆ کۆبوونەوەی خەڵک لە سەرتاسەری جیهان، ئەوە سروشتییە کە ئێران و کوردستانیش بەدوور نەبووە و نییە لە ئەو بابەتە.

هەر لەو پێوەندیەدا پارێزگاری کوردستان و لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا داوایان لە خەڵک کردووە لەبەر تەشەنە سەندنی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە هیچ یەکە لە گوندەکانی کوردستان ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە نەچێت.

News Code 36448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =