بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 88 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 61 هەزار و 230 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 746 هەزار و 953 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا یەک ملیۆن و 492 هەزار و 488 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە