بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەر درێژە دەدەنە دزینی گەنمی ئەو وڵاتە بە شێوەیەک کە ئەو سەربازانە لە نوێترین هەوڵی خۆیاندا، بەشگەلێک لە ئەو گەنمانەیان کە هومار کرابوون لە ناوچە تل عەلو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، دزی.
هەواڵدەری سانا ڕاپۆرتی دا کە سەربازانی ئەمریکی بە 20 بارهەڵگر، هومارە گەنمەکانی گوندی تل عەلویان دزی و چوار بارهەڵگر لە ئەو گەنمە دزراوانەیان، لە ڕێگای سنووری ئەلوەلیدەوە بەرەو باکووری عێراق گواستەوە.
ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی چەکداریش ئەو بارهەڵگرانەیان هاوڕێی دەکرد.
چەند ڕۆژ لەمەوپێشیش سەرچاوە خۆجەییەکان لە شاری ڕمیلان ڕایانگەیاندبوو: سەربازانی ئەمریکی 45 بارهەڵگر گەنم و جۆی دزراویان لە سووریاوە بەرەو خاکی عێراق لە ڕێگای ڕێڕەوی نایاسایی ئەلوەلیدەوە کە ئەمریکییەکان لێی وەکوو ڕێگایەک بۆ گواستنەوەی خەلە و نەوتی دزراو کەڵکوەردەگرن، گواستەوە.
Your Comment