بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆتایی شوێنگیری و چاوەدێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە کوردستان، ڕایگەیاند: لەلایەن نووسینگەی ڕێبەرەوە هەزار و 620 ملیار ڕیاڵ بۆ ئاوەدانی و گەشەی ژێرخانەکانی ناوچە جودای شاریی نایسەر لە سنە تەرخان کراوە و لە ماوەی سێ مانگدا بە یارمەتی شارەوانی و هەموو دامودەزگا پێوەندیدارەکان خەرج دەکرێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: بۆ گواستنەوەی ئاوی سەدی ئازاد بۆ ناو پاڵاوتن خانەی سنە دوو هەزار ملیار ڕیاڵ تەرخان کراوە و گوڵانی ساڵی داهاتووش گواستنەوەی ئاو لە سەدی ئازادەوە بۆ سەدی قۆچم ئەنجام دەدرێت.
بۆچوونی ئێوە