بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕایگەیاند: پۆلیسی ئاسایشی گشتی ئەو شارە دوای وەرگرتنی هەواڵێک لەسەر هەبوونی دەفر و ئەمێری مێژوویی لە ماڵێکدا، لێکۆڵینەوە و پشکنینی لە ئەو شوێنە دەستپێکرد.
ناوبراو زیادی کرد: پۆلیس دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دادوەری چوونە شوێنی مەبەست و لە پشکنینی ئەو ماڵە 17 دەفر و ئامیری مێژوویی و دوو دەزگای دۆزینەوەی گەنجیان، دۆزیەوە.
فەرماندەی ئینتزامی کوردستان بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەو هەڵمەتدا کەسێک دەستگیر کراوە، زیادی کرد: بە پێێ ڕاگەیاندنی کارناسانی میراتی فەرهەنگی مێژووی ئەو ئامێرانە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوت و هەشتی کۆچی مانگی و نرخیشیان نزیک بە پێنج ملیار ڕیاڵیش خەمڵێندراوە.
ناوبراو وتیشی: تاوانبارەکە دوای پێکهێنانی دۆسیە بە مەبەستی تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکان دەچێتە بەردەم دادگا.
Your Comment