بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: پاپ فرانسیس گەییشتە بەغدا. بە بێ ڕۆڵی گرینگی گیانفیداییەکانی ئەبوو مەهدی موهەندیس، سەردار سولەیمانی و شەهیدانی شەڕ دژی تیرۆریزم و داعش لە عێراق و ناوچەکە، ئەمرۆ پاپی گەورەی ڤاتیکان نەیدەتوانی بە ئاسایشەوە بچێتە ناو عێراق.
ناوبراو زیادی کرد: دەستێوەردانەکانی کۆشکی سپی و هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە هێشتا هۆکاری نائەمنیە.
بۆچوونی ئێوە