بە پێی هەواڵی مێهر، ترۆئیکای ئەورووپیی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان واژۆ کردووە پاش قبووڵ نەکردنی دەرکردنی بڕیارنامە دژی ئێران، بەیانیەی هاوبەشیان دەرکرد.
ترۆئیکای ئەورووپی سێ وڵاتی ئینگلیس و ئەڵمان و فەڕانسە دەگرێتەوە کە لەم بەیانیەدا نووسیویانە: هێشتا لە پێشێل کردنی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی ئێران نیگەرانین. ڕاگەیندراوی ئێران سەبارەت بە ڕاگرتنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بەڕاستی جێی نیگەرانییە و ئەمەش دڵنیا بوون لە ئاشتی خوازانە بوونی چالاکییەکانی ئێران بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دژوارتر دەکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە