کاردانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی عەین ئەسەد

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی عەین ئەسەد کە سەربازە ئەمریکییەکان تێیدان، کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی عەین ئەسەد، وتی: هێرشێکی بەم شیوە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت و لە لایەن ئەو گرووپانەوه دەکرێت کە  هیچ پێوەندییەکیان بە عێراقەوە نییە.

زیادیشی کرد: هێرش کردن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت.

ئەو وتیشی: ئەم جۆرە هێرشانە تێپەڕ بوون لە قەیرانی ئابووری و گەیشتن بە ئاسایشی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ئەستەم دەکاتەوە. سزا دانی بکەرانی ئەو کارە، پێگەی هێزەکانی ئاسایش بەرز دەکاتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق داکۆکی کرد: پێویستە عێراق خۆی لە ئاڵۆزییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بپارێزێت و داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە پشتیوانی لە دەوڵەتی عێراق و خەڵکی ئەم وڵاتە ڕابگەینن.

شیاوی ئاماژەیە بەیانی ئەمڕۆ هێرشی مووشەکی بە بنکەی عەین ئەسەد لە لایەن هەواڵدەرییەکانی عراقەوە ڕاگەیندرا.

News Code 36279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =