ملهۆڕانی جیهان بەدوای فێڵ کردنی ئایینی لە ناوچەکەن

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری وتی: دوژمن دیسانەوە دەیەوێ بە کەڵک وەرگرتن لە دروشمی بەرگری کردن لە کەمینە ئایینیەکان بێتەوە گۆڕەپان و پیلانی نوێ وەڕێ بخات.

بە پێی هەواڵی مێهر، فایق ڕۆستەمی وتی: ئەمڕۆ یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام و برایانی سونە و شێعە بۆتە ئامانجی دوژمنان و نموونەکەشی لە کێشەی سەراوانی سیستان و بەلووچستان دەبینین.

ئەو وتیشی: دوژمنانی ئیسلام بە شێوەی خراپ کەڵک لە هەست و نەستی لاوان وەردەگرن و لە لایەکیترەوە لە ڕێگای میدیاکانەوە، خەریکی پێک هێنانی دووبەرەکی لەم ناوچە لە وڵاتەکەمانن بۆیە دەبێ زانایان و بەساڵاچوانی ئەم ناوچە لاوەکان سەبارەت بە پیلانی دوژمنان ئاگادار کەنەوە.

پێش نوێژی هەینی سنە ڕایگەیاند: دوژمن بەدوای پێک هێنانی سووریایەکیتر لە ئێرانە و ئێمە دەبینین وەهابییەکان باسی ئەم پیلانانە دەکەن. بەڵام تا کاتێ کە یاسا حاکم بێت دەبێ لە ڕێگای یاسادا هەنگاو هەڵبگرین و بێ گومان بەرپرسانی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی سەراوان دەدرێنە دەستی بەڕێوە بەرانی یاسا بۆ ئەوەی ئیزن نەدرێت هەندی کەس بە ناوی ناڕەزاییەوە ىی ڕێزی بە شتە پیرۆزەکان بکەن.

ناوبراو سەبارەت بە بێ ڕێزی ناڕازیانی سەراوان بە پێغەمبەری ئیسلام وتی: ئەو کەسانە نە شێعە و نە سونی بەڵکوو دڵی ئیسلامیان کردۆتە ئامانج و ئیمە دەبێ وشیار بین چونکوو دوژمن دیسانەوە دەیەوێ لە ڕێگای ئایینەکانەوە دووبەرەکی ساز بکات و پیلانی نوی بەڕێوە ببەن.

News Code 36245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =