بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەبارەت بە بەڕێوە بردنی پەسەند کراوی مەجلیسی شوورای ئیسلامی سەبارەت بە ڕاگیرانی بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ، وتی: لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئەو یاسایە بەڕێوە چووە.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمە لە 27 ڕێبەندانەوە بە شێوەی فەرمی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیمان ڕاگەیاند کە لە سەرلەبەیانی 5 ی ڕەشەممەوە یاسای مەجلیس لە ئەو بارەوە بەڕێوە دەچێت و هەر بۆیە بەڕێوە چوونی ئەو یاسایە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە.
زەریف جەختی کرد: پادمان، بەڵێنی ئێرانە و پەسەندکراوی ئەم دواییەی مەجلیسیش ئیزنی هاوکاری زیاتر لە ئەو ئاستە ناداتە ئێمە و ئەوە بەو مانەیەیە کە هاوکاری ئێمە لەگەڵ ئاژانس درێژەی هەیە.
بۆچوونی ئێوە