بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، موختار مووسەوی لەو بارەوە وتی: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەبێ بە شێوەیەک بێت کە هەموو ئیختیارەکان بکەوێت ەدەستی دەوڵەتی ناوەندی. چونکوو ئیختیاری تەواو، لە دەستی هەرێم و پارێزگاکان نییە و ئەبێ لە هەموو پرسە بنەڕەتی و چارەنووس ساخەکان لەگەڵ بەغدا ڕاوێژ بکرێت و ڕێککەوتنی بەغداشی لەگەڵ بێت.
مووسەوی بە ئاماژە بە ئەوەی کە بابەتی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتەی کە هەرێم بۆ خۆی بڕیاری تاک لایەنەی داوە لە حاڵێکدا پێویستی بە ئەوە بووە کە دەولەتی ناوەندیش بڕیاردەر بێت.
ناوبراو جەختیشی کرد: ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و دیاری کردنی کڕیاری نەوتی عێراق لە بەرپرسیارێتی دەوڵەتی ناوەندییە و ناوچەیەک وەکوو هەرێم لەو بارەوە هیچ دەسەڵاتێکیان نییە.
ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە درێژەدا وتی: لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک دەوڵەتی ناوەندی و هەرێم ئەبێ سەرەتا، کۆنترۆڵی بەغدا لە سەر فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان وەکوو گەورەترین دەروازەکانی هاوردە کردنی کاڵای تورکیا بۆ عێراق دوای دەروازەکانی باشوور بنووسرێت.
بۆچوونی ئێوە