بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوەکانی هەواڵ لە چۆڵ کردنی بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان لە دەڤەری حەسەکە لە کوردستانی سووریا دەدەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەربازانی ئەمریکا بنکەی سەربازی خۆیانیان لە ناوچەی تل عەلو لە دەڤەری حەسەکە چۆڵ کردووە.
ئەو سەربازانە، دوای چۆڵ کردنی ئەو بنکەیە، جیهازاتی خۆیانیان بۆ عێراق گواستووەتەوە. سەربازانی ئەمریکی لە ڕێگای نایاسایی ئەلیعرەبییەوە هاتوچۆ دەکەن.
چەند ڕۆژ لەمەوپێش مێدیاکانی سەر بە دژبەرانی سووریا ڕاینگەیاندبوو کە کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆاکیەت یئەمریکا بریتی لە 40 ئۆتۆمبیل جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکیان لە ڕێگای ڕێڕەوی ئەلوەلید لە سنووری عێراق بردووەتە ناو خاکی سووریا.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە کاروانەکە بەرەو بنکە ئەمریکییەکان لە پارێزگای حەسەکە ڕۆیشتوون.
Your Comment