بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 10ى 2ى 2021 سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانیی‌و زەمینیی کردەسەر چیای گارە لەناوچەی بادینان له‌سنورى پارێزگاى دهۆك.
به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ش، سوپای تورکیا لەناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە جووڵەی بەهێزەکانی کردووە نەک لە له‌توركیاوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، (هارون تۆرهان) فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی توركیا له‌چیای گاره له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كوژرا.
هاوكات هه‌گه‌په ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، " هەپەگەو یەژاستار لە ناوچەی گارە، گورزی کاریگەریان لەسەربازانی دەوڵەتی تورکیا داوە".
میدیاکانی نزیک له‌په‌كه‌كه‌ش ئاشكرایان كردووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوباتی 2021 بەپشتبەستن بەسەرچاوکانی هەپەگە بڵاویانکردەوە، لەشەڕو پێکدادانەکاندا لەناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان نزیكه‌ى نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
Your Comment