AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٢٢ ٠٩:٥٢

لە یادی 42 ساڵەیی شۆڕشی ئیسلامی:

بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران

لە سەرانسەری ئێران ڕێپێوانی ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان بە بۆنەی 42 هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرانسەری ئێران ڕێپێوانی ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان بە بۆنەی 42 هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد.

خەڵکی ئێران بە بۆنەی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە لە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران، بە ئۆتۆمبیل و ماتۆر هاتنە سەر شەقام تا ئەو سەرکەوتنە پیرۆز بکەن.

هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانیش ئەو ڕێپێوانە بەڕێوە دەچێت.

ساڵانی ڕابردوو خەڵکی هەموو ناوچەکانی ئێران بە پیر و گەنج و لاو و منداڵەوە بۆ بەرز راگرتنی یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەهاتنە سەر شەقام و ڕێپێوانیان دەکرد بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێپێوانەکە بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوەچوو.

News ID 35966

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha