بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەوڵی تورکیا بۆ کردنەوەی زانکۆیەکی سەر بە زانکۆی ئەستەنبۆڵی ئیدانە کرد.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە هەوڵی تورکیا لە کردنەوەی ئەو زانکۆیە لە شارۆچکەی ڕاعی لە باکووری حەلەب هەوڵێکی دەستێوەردانانە دێتە ئەژمار.
بە پێی ئەو بەیاننامە، ئەو هەوڵەی تورکیا کارێکی مەترسیدار و پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دێتە ئەژمار.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: دیمەشق بە تواوەتی ئەو بڕیارە دەستێوەردانانە ڕەت دەکاتەوە.
بە پێی نووسراوی ئەو بەیاننامە، تورکیا بەدوای توند بوونەوە و درێژ کردنەوەی قەیرانی سووریایە؛ قەیرانێک کە لە ساڵانی دوایی بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆرستییەکان وەکوو داعش و بەرەی نوسرە درێژەی هەبووە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد کە ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ بۆ ڕاگیرانی هەوڵەکانی تورکیا لە سووریا ئەرکی خۆی لەو بارەوە جێبەجێ بکات.
بۆچوونی ئێوە