AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ١٦ ١٢:٢٩

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران:

ڕێگای ئاسنی سنە بۆ پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان گرینگە

 ڕێگای ئاسنی سنە بۆ پەیوەندی لە گەڵ هەرێمی کوردستان گرینگە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران، وتی: تەواو بوونی ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە بۆ دەوڵەت گرینگە و یەکمایەتی هەیە و پێوەندیی لەگەڵ سنوورە ڕۆژاواییەکان گرینگایەتی تایبەتی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر نەوبەخت شەوی چوارشەممە بە ئامادەبوون لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان ڕایگەیاند: شەمەندەفەر سەرمایەیە و دەمانەوێت لە ئەو بەستێنە بۆ گەشەی ناوچە جیاجیاکانی ئێران لەوانە پارێزگای کوردستان و پێوەندیی لەگەڵ سنوورە رۆژاواییەکان و وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت هەرێمی کوردستان کەڵک وەربگرین.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە تا پێش لە کۆتایی دەوڵەتی ڕۆحانی و ڕانەگیرانی، جەختی کرد: هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە پێش لە کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو پڕۆژە بکرێتەوە و لە سەفەری داهاتوودا لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە بێمە ناو سنە.

News ID 35880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha