بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر نەوبەخت شەوی چوارشەممە بە ئامادەبوون لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستان ڕایگەیاند: شەمەندەفەر سەرمایەیە و دەمانەوێت لە ئەو بەستێنە بۆ گەشەی ناوچە جیاجیاکانی ئێران لەوانە پارێزگای کوردستان و پێوەندیی لەگەڵ سنوورە رۆژاواییەکان و وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت هەرێمی کوردستان کەڵک وەربگرین.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان-سنە تا پێش لە کۆتایی دەوڵەتی ڕۆحانی و ڕانەگیرانی، جەختی کرد: هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە پێش لە کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو پڕۆژە بکرێتەوە و لە سەفەری داهاتوودا لە ڕێگای شەمەندەفەرەوە بێمە ناو سنە.
بۆچوونی ئێوە