AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ١٥ ١٠:٠٤

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:

مەرجی ئەمریکا بۆ پابەندبوونەوە به ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران

مەرجی ئەمریکا بۆ پابەندبوونەوە به ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ئەو وڵاتە بۆ گەڕانەوەی هاوکات و هەماهەنگ بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئامادە نییە و بۆ گەڕانەوەی واشنتۆن بە ئەو ڕێککەوتنە، ئێران سەرەتا ئەبێ بەڵێنەکانی جێبەجی بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەڵوێستی بەرپرسانی واشنتۆن بەرانبەر گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی 2015 لەگەڵ ئێران نەگۆڕدراوە، پاگەندەی کرد کە پێش لە ڕاگەیاندنی ئامادەیی واشنتۆن بۆ گەڕانەوەی دووبارە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی، تاران ئەبێ یەکەم هەنگاو هەڵبگرێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە پێشنیاری دا کە بەرپرسێکی یەکێتی ئەورووپا دەتوانێت هەوڵەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی تەواو بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە شێوەی هەماهەنگ و هاوکات چاوەدێری بکات.

News ID 35862

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha