زەریف: ئەرکی ئەمریکایە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەرکی ئەمریکایە بگەڕێتەوە ناو بەرجام و بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، وتی: گەر ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، ئێمەش بە تەواوەتی لە سەر بەڵێنەکانمان دەوەستین.

بە پێێ هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە کۆنفڕانسی هاوبەش لە گەڵ چاوش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی: پێوەندی ئێران و تورکیا بۆ ئێمە زۆر گرینگە و بەرژەوەندی هاوبەشی بۆ هەردوو لایەن و هەروەها بۆ ناوچەکە و هەموو جیهان هەیە.
ئەو وتیشی: ئێمە لە سەر هاوکاری دوولایەنە باسمان کردوو بەداخەوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەمارۆکانی ئەمریکا، ڕێژەی هاوکاریمان ڕووی لە دابەزین کردووە بەڵام بە دڵنیاییەوە بە پێێ خواستی ڕێبەرانی هەردوو ولات، دەتوانین هاوکارییەکان وەکوو پێشوو گەشە پێ بدەین.
زەریف ڕایگەیاند: بوونی شەریکە تورکییەکان لە ئێران بۆ ئێمە زۆر گرینگە و هیوادارین هیچ لەمپەرێکیان بۆ درێژەدان بە چالاکی لە ئێران نەبێت.
ئەردۆغان بۆ ئێران سەفەر دەکات
ئەو باسی سەفەری ئەردۆغان بۆ ئێرانیشی کرد و وتی: بەم زوانە کاتی ئەم سەفەرە دیاری دەکرێت. ئەمڕۆ ئێمە دەرفەتی تایبەتمان بۆ هاوکاری لە سووریا و ناوچەی قەفقاز هەیە و هەروەها ئەمڕۆ سەبارەت بە هاوڕێیانی ئەفغانستانی باسمان کرد و بڕیار بوو هاوکاری سێ لایەنەمان بێت لە نێوان ئێران و تورکیا و ئەفغانستان.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی وەزیرەکانی دەرەوەی ئێران، تورکیا و ئازەربایجان لە ئێران بەڕێوە دەبەین و هاوکاری ئێران و تورکیا لە ناوچەی قەفقاز بە دڵنیاییەوە کاریگەر دەبێت.
ئەو لە درێژەشدا گەمارۆکانی ئەمریکا دژی تورکیای ئیدانە کرد و ئەوانەی بێ بایەخ زانی و وتیشی: ئەم سیاسەتەی ئەمریکا جێ داخە و بۆ هەموو جیهان و هەروەها ئەمریکییەکانیش خەساری بەدواوە دەبێت.
زەریف چالاکییەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی پێشێل کردنی یاسا زانی و وتی:داکۆکی دەکەم ئەمریکا ئەو وڵاتە بووە کە لە بەرجام چۆتە دەرەوە و ئێستاش ئەرکی خۆیە بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی. گەر ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، ئێمەش بە تەواوەتی هەموو بەڵێنەکانی خۆمان جێبەجێ دەکەین.

News Code 35794

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =