بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید سپەری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕەوتی سەردانی موحەمەد موخبێر سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی ئاستی بەرهەم دەیمییەکانی شاری کامیاران، وتی: گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی ئاستی بەرهەمە دەیمییەکان لەلایەن لێژنەی بەڕێوە بەرایەتی فەرمانی ئیمامەوە لە 660 هەزار دۆنم لە دەیمزارەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد : ئەو گەڵاڵە لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، هەمەدان، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، گوڵستان و خووزستان بەڕێوە دەچێت کە سەدا 29 ی لە پارێزگای کوردستانە.
سپەری وتیشی: گەڵاڵەی بەرز کردنەوی ئاستی بەرهەمە دەیمییەکانی کوردستان لە 189 هەزار دۆنم بەڕێوە دەچێت کە بریتییە لە 143 هەزار دۆنم گەنم، 13 هەزار دۆنم جۆ، 25 هەزار دۆنم دانەوێڵە، پێنج هەزار دۆنم ئاڵف و سێ هەزار دۆنم ناوکەی ڕۆن.
Your Comment