بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت کە قاسم سوله‌یمانی بووه هۆكار بۆ دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، بوێری و قاره‌مانێتیه‌كه‌ی نه‌بوایه، ئێستا داعش به‌غدا و دیمه‌شقی داگیركردبوو.
ئاژانسی تەسنیم دوای شەهادەتی حاجی قاسم سولەیمانی زنجیرە دیمانەیەکی لە گەڵ بەرپرسانی بالای پێشمەرگە و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە هاوکاری و دۆستایەتیان لە گەڵ سەردار سولەیمانی هەبوو، ساز دا کە لێرەدا بەشێکی بڵاو دەکەینەوە.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالست له‌سه‌ردانێكدا بۆ ئێران، مه‌زاری شه‌هیدانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له ئه‌هواز به سه‌ركردووه‌ته‌وه و ڕۆڵی سەردار قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی له شه‌ڕی دژ به داعش له عێراق و سووریا به‌رز نرخاند.
شه‌هید سوله‌یمانی ڕۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌بوه له دژی داعش له عێراق و سوریا
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود رایگه‌یاندووه: "شه‌هید سوله‌یمانی ڕۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌بووه له دژی ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی داعش له عێراق و سوریا ئه‌نجامیدا، ئاماده‌یی سوله‌یمانی بووه هۆكار بۆ دروستبونی حه‌شدی شه‌عبی و شه‌ڕكردن دژ به چه‌كدارانی داعش و شكستپێهێنانیان".
ئه‌گه‌ر شه‌هید سوله‌یمانی و هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌م فه‌رمانده‌یه نه‌بوایه ئێستا داعش به‌غدا و دیمه‌شقی داگیركردبوو
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان لە بارەی ڕۆڵی سەردار لە شەڕ دژی داعش دەڵێت: "ئه‌گه‌ر شه‌هید سوله‌یمانی و هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌م فه‌رمانده‌یه نه‌بوایه، ئێستا دیمه‌شق و به‌غداش له ژێر داگیركاری داعش بوون".
سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر شەهید کرانی سەردار قاسم سوله‌یمانی كه 3ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند: پێویسته په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی لایه‌نه جیاوازه‌كان بوار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا ئێستا نه‌ڕه‌خساوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن سیاسه‌تی په‌یام له وڵاتانی دیكه‌وه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای قورس كردووه، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت ئه‌مریكا بڕوات و عێراق جێبهێڵێت.
Your Comment