بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، فوراس ئەلعامری شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی سەبارەت بە چالاک بوونەوەی گەڵاڵەی دابەش کردنی عێراق لە لایەن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکاوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.
ئەو وتیشی: گەر ئەم گەڵاڵە جێبەجێ بکرێت، لێکەوتەی خراپی بۆ عێراق و ناوچەکە دەبێت. ئەمریکییەکان لە عێراق هەموو یاساکانیان پێشێل کردووە. باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا بۆتە بنکەیەکی گەورەی سەربازی.
ئەلعامری داکۆکی کرد: سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا خەساری زۆری لە عێراق داوە کە لە سەرووی هەمووی ئەوانەوە بەرگری کردن لە بەڕێوەبردنی ڕێککەوتننامەی چین بوو.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: کۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریکییەکان لە عێراق کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە بڕیارێکی یەکگرتوو هەیە و ئێمە نابێ تەنیا بە یاسایەکی پارلەمان ڕازی ببین.
Your Comment