بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سپۆتنیک، کامل کەنانی لەم بارەوە وتی: ناتوانین کێشە سیاسییە ناوخۆییەکان بە هۆکاری تەقینەوەکانی بەغدا بزانین. بەگشتی هۆکاری زۆر لە دۆخی ئەمنی عێراقدا کاریگەرە لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ لاوازبوونی ڕێکخراوە ئەمنییەکان، دەستێوەردانە ناوچەییەکان و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و دوژمنان بکەین.
کەنانی وتیشی: هێزە ئەمریکییەکان تا ئێستا لە تیرۆریستەکان لە ناوچەکانی نێوان عێراق و سووریا لە ناوچەی تەنەف، دەڤەری حووران و دیکەی ناوچەکان پشتیوانیان کردووە و گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لەم ناوچە کۆ دەکەنەوە و بۆ عێراقیان دەنێرێت.
ئەم کارناسە ڕوونی کردەوە: سەبارەت بە داخوازی تورکیا لە بەغدا لە بواری هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم لە باکووری عێراق دەبێ بڵێین ئەنقەرە هەوڵ ئەدات عێراق بکاتە شوێنی شەڕ لە گەڵ هێزە کوردەکانی دژی تورکیا کە بەغدا هەرگیز وەها کارێک ناکات.
بۆچوونی ئێوە