بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، "به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زوچاکبونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين."
ئاماژە بەوەش کراوە،"هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتوانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات."
سەرۆکایەتی هەرێم وتوشیەتی،" ئه‌م هێرشه تيرۆرستيانه نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تەقینەوەیی خۆکوژی لەناوچەی (الباب الشرق) و تەیەران لەبەغدا رویاندا و بەگوێرەی زانیارییەکان لەتەقینەوەکەدا 28 کەس کوژراون و 75 کەسی دیکەش بریبداربوون.
بۆچوونی ئێوە