ئێران ئورانیۆمی کانزایی بە شێوەی ئاشتی خوازانە و بۆ دەرمان بەکاردێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئورانیۆمی کانزایی بە شێوەی ئاشتی خوازانە بەکار دێت، وتی: ئەم بابەتە دژایەتی لە گەڵ ڕێککەوتننامەی پەرەپێدان و بەرپرسیاریەتیی پادمانی وڵاتەکان نییە.

بە پێی هەواڵی میهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان بە ئاماژە بە بڵاوکراوەی سێ وڵاتی ئەوروپی، وتی: ئەو بڵاوکراوەیە لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەوە نەنووسراوە بەڵکوو بڵاوکراوەی هاوبەشی وتەبێژانی وەزییرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەیە. هەر بەو شێوەی کە لە لایەن ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمیەوە ڕاگەیندرا، کەڵک وەرگرتن لە کارخانەی بەرهەم هێنانی ئورانیۆمی کانزایی ئێسفەهان و بەرهەم هێنانی سووتەمەنی پێشکەوتوو بۆ کەڵک وەرگرتن لە راکتۆری لیکۆڵینەوەیی تاران، دوو بابەتی تەواو جیاوازن.

خەتیب زادە بە ئاماژە بەوەی کە ڕەوتی بەرهەم هێنانی سووتەمەنی سیلیساید، ئورانیۆمی کانزایی بەرهەمێکی نێونجییە، ڕوونی کردەوە: پرسیارنامەی زانیاری کارخانەی ئورانیۆمی کانزایی ئێسفەهان تا ئێستا پێشکەشی ئاژانس نەکراوە و ئەم کارە پاش بەڕێوەچوونی کاروباری پێویست و لە کاتی دیاریکراوی یاسایی ئەنجام ئەدرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە دروست کردنی دەنگۆ رەخنەی گرت و وتیشی: ئورانیۆمی کانزایی بۆ کاروباری ئاشتی خوازانە بەکار دەهێنرێت و ئێستاش هەندێ وڵاتان لە سووتەمەنی ساز کراو لە ئورانیۆمی کانزایی بۆ راکتۆرەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن و ئەم بابەتە دژایەتی لە گەڵ ڕێککەوتننامەی پەرەپێدان و بەرپرسیاریەتیی پادمانی وڵاتەکان نییە.

News Code 35636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =