کڕینی 2.6 میلیۆن دۆز ڤاکسینی چینی و رووسی بۆ هاووڵاتیانی ئێران

وتەبێژی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا سەبارەت بە تازەترین بڕیارەکان بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵات، هەندێ ڕوونکردنەوەی پێشکەش کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا ڕەییسی سەبارەت بە کرانەوەی شوێنەکان، وتی: ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا هەیە و لە حاڵی بەهێزتربوون دایە و نموونەکانی لە ئینگلیس، برازیل و ئەفریقا دەبینرێت.

ئەو وتیشی: بەختەوەرانە ئەو شەپۆلانەی تا ئێستا لە وڵاتدا بوومانە، لە جۆری بەهێزبووی ڤایرۆسەکە نییە  بەڵکوو بەهۆی ئاکاری هەڵەی خۆمان بووە. لەبەرچاو نەگرتنی خاڵە تەندروستییەکان هۆکاری سەرەکی گیان لە دەست دانی هاووڵاتیان بووە بە شێوەیەک کە هەر کات ڕەچاو کردنی خاڵە تەندروستییەکان دابەزیوە، کۆرۆنا رووی لە زیاد بوون کردووە.

ناوبراو ڕایگەیاند: لەحالێکدا کە وڵاتانی ئەمریکا و ئاڵمان و ئینگلیس لە ژمارەی تووش بووان بە کۆرۆنا ڕکۆردیان تۆمار کردووە، ئێمە لە وڵاتی خۆمان بە بەڕێوەبردنی  گەڵاڵەی شەهید سولەیمانی بە هاوکاری خەڵک و بەرپرسان توانیمان ئەم نەخۆشییە تا ڕادەیەک کۆنترۆڵ بکەین و ئێستا زۆربەی شارەکان لە دۆخی زەرد دان.

وتەبێژی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا ڕوونی کردەوە: بەشداری خوێندکاران لە قوتابخانەکان شتێکی زۆرەکی نییە و ئەگەر بیانەوێ دەتوانن دوو ڕۆژ لە حەوتە بە ماوەی دوو کاتژمێر لە قوتابخانە بەشدار بن و بۆ بەشداری بەرپرسانی فێرکاری قۆتابخانەکانیش وەزیری فێرکاری و پەروەردە بڕیار ئەدات کە بە چ شێوەیەک بێت.

ئەو سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی باشووری و باکووری وڵاتیش وتی: گەرچی هاتوچۆ لەم ناوچانە قەدەغە نەکراوە بەڵام ئەمڕۆ بۆ 40 هەزار کەس کە چوونەتە قێشم و خاڵەکانیان ڕەچاو نەکردووە دەسەلمینێ کە دەبێ لە زۆر و گوشار بۆ کۆنترۆڵ کردن کەڵک وەربگرین.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕەچاو کردنی خاڵە تەندروستییەکان گەیشتۆتە 83لەسەد، وتی: هێشتا لە هەندێ شارەکان و ناوەندەکان چاوپۆشی لەو خاڵانە دەکرێت و ئێمەش بە چاودێری باشی خەڵک و هەموو ناوەندەکان، لە گەڵ لادەران بەرەنگاری دەکەین.

ئەو هەروەها لە ئامادە بوونی 4 ڤاکسینی نوێی ئێرانی تا هاوینی داهاتوو هەواڵی داو و ڕوونی کردەوە: ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوەیە سەرەتا بۆ ئەوانەی مەترسی زۆرتریان لە سەرە ڤاکسین ئامادە بکەین.

ڕەییسی سەبارەت بە ڤاکسینی ئامادەکراو لە لایەن ئێران و کووباشەوە وتی: فازی یەکەمی تاقی کردنەوەی مرۆیی ئەو ڤاکسینە لە باکوو بەڕێوە چووە و تەکنۆلۆژیەکەی کووباییە بەڵام ڤاکسینی ئێرانی دێتە ئەژمار و دەتوانین قۆناغی سێهەمەکەی لە وڵاتی خۆمان دەست پێ بکەین و هەوڵ ئەدەین ڤاکسینی ئێرانی بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان ئامادە بکەین.

ئەو لە ئەگەری هاوردنی دوو میلیۆن و 600 هەزار دۆز ڤاکسین لە ڕووسیا و چینەوە هەواڵی دا و وتی: بە دابین کردنی ئەم ژمارە ڤاکسینە دەتوانین تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسیناسیۆن لە وڵاتی خۆمان دەست پێ بکەین.

وتەبێژی بنکەی نەتەوەیی بەرەنگاری لە گەڵ کۆرۆنا بە ئاماژە بە خەرج کردنی  52 میلیۆن دۆلار بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆڤاکس،  وتی: ئێستا چاوەڕێی وەرگرتنی 16 میلیۆن و 800 هەزار دۆز ڤاکسین تا مانگی داهاتووین.

 

News Code 35609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =