بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرهەنگی وین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی لەو بارەوە وتی: لە دیسەمبەری 2020، 40 ئۆتۆمبیلی سەربازیمان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە. هەروەها لە بودجەی ساڵی 2021 یارمەتییەکانمان لە بواری خۆراک، سووتەمەنی، ئامێری بیناسازی، جیهازات و ئیمکاناتی پزیشکی و ... بە ئەو هێزانە درێژە دەدەین.
شیاوی باسە ئەمریکا لە حەوتەمی جوونی ئەمساڵیش لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، 50 بارهەلگر، 20 ئۆتۆمبیلی سەربازی، 12 ئامبولانس و 11 ئۆتۆمبیلی دژە گوللە بەبڕی 12 و 700 هەزار دۆلار، ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
Your Comment