تۆڵەی خوێنی فەرماندەکانی بەرخۆدان دەکەینەوە/ سەروەری دەگەڕێنینەوە بۆ عێراق

ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە خوێنی فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەبێ خێرا تۆڵە بکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ئەبو حوسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵا عێراق ڕایگەیاند: پەیامی ئێمە لە ڕێگای ئامادەبوون لە مەیدان، ئەوەیە کە ئەبێ خوێنی شەهیدان خێرا تۆڵە بکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: خوێنی ئێمە بۆ تۆڵە کردنەوە، دەکوڵێت. ئێمە لەسەر بەڵێنی خۆمانین بۆ گەییشتن تا سەرکەوتن.

حەمیداوی جەختی کرد: ئێمە لە ڕێگای سەربەرزی دەمێنینەوە و دەبینە هەزاران سلێمانی و هەزاران ئەبو مەهدی موهەندیس.

ناوبراو وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ هێرش ناکەینە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا. چەکی ئێمە لە چەکی باشترین سوپاکان، ڕێکوپێکتر و ڕێکخراوتر بووە.

شیاوی باسە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی بەربڵاو لە یەکەم ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەرەو مەیدانی تەحریری بەغدا بەڕێوەیەن.

ئامانجی ئەو خۆپیشاندانە جەخت لەسەر دەکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراقە.

دورشمی "شەهادەت و دەسەڵات" یش وەکوو دروشمی سەرەکی ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵڕۆژی بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندەکانی بەرخۆدان هەلبژێردراوە. هۆکاری سەرەکی هەڵبژاردنی ئەو دروشمەش لە ڕاستیدا جەخت لەسەر دەرکردنی داگیرکارانی ئەمریکی لە خاکی عێراق و وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە.
بەم پێیە، هادی عامر، ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا جەختی کرد: ئێمە وەفاداری فەرماندەکانی بەرخۆدان دەمێنینەوە و پێمان وایە کە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە ئەبێ سزا بدرێن. شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس بەدوای یارمەتیدانی هەموو گەلە ستەملێکراوەکانەوە بوون.
لەلایەکی ترەوە، فازڵ جابر پەرلەمانتاری عێراقی لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە مەیدانی تەحریری بەغدا، وتی: ئەو خۆپیشاندانە راستیەک بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی نەتەوەییە. ناوبراو لەهەمان کاتدا داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە لێکۆڵینەوەکانی پێوەندیدار بە ئەو جەنایە تیرۆریستییەوە دەربخەن و ئەو کەسانەی کە دەستیان تێدا بوو، بناسێنن.


شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا جەختی کرد: شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس پێش لە دۆستانیان لەسەر دوژمنانیان کاریگەریان هەبوو. ئەوان بەس دوو فەرماندە نەبوون، بەڵکوو دوو گیانفیدا، دوو سەرباز و دوو نمانە بوون کە لە لایەکەوە ترسیان دەخستە دڵی دوژمنەوە و لە لایەکی دیکەشەوە دۆستانیانیان خۆشحاڵ دەکرد.
ئەسەدی زیادی کرد: شەهیدان سولەیمانی و ئەبوو مەهدی ئاشکرا و نهێنی، لە تاریکی و رووناکی و لە ئاسوودەیی و سەختیدا پێکەوە کاریان کرد و چارەنووسیشیان وابوو کە لە کۆتاییدا لە پاڵ یەک شەهید بکرێن.
فازل جابر فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتیشی کە ئەم خۆپیشاندانە لە مەیدانی تەحریر دەسپێکی ڕاستەقینەی ڕەوتی گەراندنەوەی دەسەڵاتی نەتەوەییە. 
ناوبراو زیادی کرد: گرینگترین دروشمەکان لە ئەو خۆپیشاندانە داواکاری لە دەوڵەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی نەتەوەیی بۆ وڵاتە.
فەتلاوی وتیشی: بەشداربووان لە ئەو خۆپیشاندانە، بە ئەو کارەی خۆیان، جەنایەتی دەوڵەتی ئەمریکا و سەرۆک کۆمارە شکست خواردووەکەی بۆ تیرۆری فەرماندەکانی بەرخۆدان ئیدانە دەکەن و ئەم خۆپیشاندانە یەکەم هەنگاو بۆ تۆڵەی خوێنی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس دێتە ئەژمار.
فەتلاوی درێژەی دا: دەوڵەت بەڵێنی داوە کە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە بناسێتەوە و بیانناسێت بەڵام هێشتا ئەو بەڵێنەی خۆیانیان کردەیی نەکردووەتەوە. دەوڵەتی عێراق خێرا لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە تەواو بکات و هۆکارەکانی بناسێنێت.

News Code 35436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha