خوێنی شەهید سولەیمانی بۆتە هۆی بەهێزیی بەرخۆدان/ فرۆشتنی نەوت مافی ئێمەیە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی تۆڵە سەندنەوە لە ئێران و وڵاتانی ناوچە و هەموو ئەو میلەتانە بوو کە لە بەرانبەر پیلانی ئەمریکادا وەستا بوون و دژایەتییان دەکرد.

بە پێی هەواڵدەری مێهر، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەتدا بە ئاماژە بە ساڵوەگەڕی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی، وتی: شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی تۆڵە سەندنەوە لە ئێران و وڵاتانی ناوچە و هەموو ئەو میلەتانە بوو کە لە بەرانبەر پیلانی ئەمریکادا وەستا بوون و دژایەتییان دەکرد.

ئەو وتیشی: ئەمریکا ویستی تۆڵە لە کەڵەپیاوێک بسێنێتەوە کە لە بەرانبەری پیلانی ئەواندا دەوەستا و خۆڕاگری دەکرد. شەهید سولەیمانی قارەمانی هەموو میلەتی ئێران، میلەتانیتر و موسوڵمانانە.

سەرۆک کۆمار لە درێژەشدا باسی خەرج کردنی داهاتی نەوت بۆ ژێرخانەکانی کشتوکاڵ، ئای سی تی، تەکنۆلۆژی و ... کرد و وتیشی: ڕاستە نابێ داهاتی نەوت بۆ مووچەی فەرمانبەران سەرف بکرێت و ئەم پارەیە دەبێ بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکانی وڵات بەکار بێت.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ هەوڵ بدەین زیاتر لە 2 میلیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشین، وتی: ئێمە بە فرۆشتنی زیاتری نەوت دەبێ ئەمریکا و ئیسرائیل و هەموو ئەوانەی نایانەوێ سەرکەوتنمان ببینن، شکست بدەین.

ناوبراو لە کۆتاییش داکۆکی کردە سەر پێویست بوونی هاوکاری نێوان دەوڵەت و پەرلەمان و وتیشی: ئێمە بە خەڵکی دەسەلمێنین کە دەتوانین نەوت بەرهەم بێنین و بیفرۆشین.

News Code 35391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha