هەولێر بەرپرسیارە لە بەرانبەر بچڕانی مووچەی فەرمانبەران/ڕێککەوتن نەکراوە

ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق جەختی کرد: ڕادەست نەکردنی تەواوی داهاتی هەرێم، دەبێتە هۆی بێ بەری بوونی تەواو لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەین عێراق نیوز، مەنسوور حسێن بەعیجی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاند: خۆبواردنی هەرێمی کوردستان لە ڕادەت کردنی سەرجەم داهاتەکەی بە بەغدا، دەبێتە هۆی بێ بەری بوونی لە وەرگرتنی هەر جۆرە بودجەیەک لە ساڵی داهاتوو و دەوڵەتی هەرێم لە ئەو بوارە، لە بەرامبەر خەڵکی هەرێمی بەرپرسیارە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە هەرێمی کوردستانیش وەکوو پارێزگاکانی دیکە ئەبێ سەرجەم داهاتەکەی ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات تا بتوانێت بەشی هەبێت لە بودجەی ساڵی داهاتووی ئەو وڵاتە، جگە لە ئەوە تەنانەت یەک دیناریش وەرناگرێت.

مەنسوور حسێن بەعیجی لە کۆتاییدا وتیشی: کەواتە، تا ئێستا بە شێوەی فەرمی هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەوڵەتی هەرێم نەکراوە و بە هۆی بە فەرمی نەناساندنی دەولەتی ناوەندی لەلایەن دەوڵەتی هەولێرەوە، شاندی دانوستانکاری هەرێم هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەغدا نەکردووە.

News Code 35387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha