AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٤ ٠٩:٤٦

بەرپرسی کۆمڕۆکەکانی مەریوان ڕایگەیاند:

سنووری باشماخ بۆ هاتوچۆی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش کراوەیە

سنووری باشماخ بۆ هاتوچۆی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش کراوەیە

بەرپرسی گشتی گومڕوکەکانی باشماخی مەریوان ڕاگەیاند: ئێستا کە وەکوو ڕابردوو لە ئەو سنوورە نێودەوڵەتییەوە هاتوچۆی موسافر ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید حەق پەنا سەبارەت بە داخرانی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ئێران و عێراق بەهۆی بڵاو بوونەوەی شێوەی نوێی کۆرۆنا لە لایەن لایەنی عێراقییەوە ڕایگەیاند: تا ئێستا هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخەوە هەر درێژەی هەیە و هیچ کێشەیەک لە ئەو پێوەندییەدا بوونی نییە.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەندێک مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵگەلێک لەسەر داخرانی سنوورە زەوینییەکانی عێراق و ئێران بڵاو کرایەوە کە هێشتا بە شێوەی فەرمی ئاوەها بابەتێک لەلایەن لایەنی عێراقییەوە ڕانەگەیێندراوە.

حەق پەنا وتیشی: لە ڕاگەیێندراوی دواتردا دۆخی هاتوچۆی موسافر لە سنووری باشماخەوە، بڵاو دەکرێتەوە.

News ID 35317

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha