سێ وڵاتی ئەورووپی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشێل کردووە

وەزیری دەرەوەی ئیران ئاماژەی کردە سەر دەیتاکانی بازرگانی لە نێوان ئێران و ئەورووۆا لە نێوان ساڵەکانی 2014 بۆ 2019 و وتی کە سێ وڵاتی ئەورووپی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵێنەکانی خۆیانیان بەتوندی پێشێل کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف بە بڵاو کردنەوەی پەیامیک لە هەژماری تویتەری خۆی لە جەخت لەسەر چەندین بابەت لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەواڵی دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامی تویتەری خۆی ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چین، ڕووسیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بریتانیا هاتبووە ئاراوە، ئاوەها بەیان کرد: 1. دوایین مۆڵەتی سێ وڵاتی ئەورووپی ئەندام بۆ ڕزگار کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی2 . دەیتا بازرگانییەکانی 2014 بۆ 2019 ی نێوان ئێران و یەکێتی ئەورووپا دەیسەلمێنێت سێ وڵاتی ئەورووپی بەڵێنەکانی خۆیانیان پێشێل کردووە 3. سێ وڵاتی ئەورووپی لەگەڵ ئەمریکا لە خەسار گەیاندن بە ئێران هاوبەشن.

زەریف لە درێژەشدا وتی کە خشتەی ماوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پرسێکی گرینگی ئەو ڕێککەوتنەیە و دووبارە دانوستانی لەسەر ناکرێت. سەرچاوەی هەموو قەیرانەکان و چەک و تەقەمەنی ناوچەکە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپییە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی کە دیمۆکراسییەکان ناتوانن داوای پێشێل کردنی پەسەندکراوی مەجلیس لە ئێران بکەن.

محەمەد جەواد زەریف زیادی کرد: هەموو لایەنەکان ئەبێ بگەڕێنەوە سەر ڕێکەوتنی ناڤۆکی. کاتێک کە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن ئێرانیش دەستبەجێ ئەو کردەوەگەلەی کە لە کاردانەوە بە بێ بەڵێنییەکان ئەنجام داوە، هەڵدەوەشێنێتەوە. ئێرانییەکان ئەبێ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هەست پێبکەن.

News Code 35292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha